لە ئۆڵیمپیادی پاریس، کۆمێنتی ناشرین بنووسی دەستگیر دەکرێی

07-08-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی بەیجین رایگەیاند کە خانمێکی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی کۆمێنتی ناشرینی لە سۆشیاڵ میدیا بۆ یاریزانانی تۆپی سەرمێز لە ئۆڵیمپیادی پاریس.
 
پۆلیسی ناوچەی داشینگ، لە بەیاننامەیەکدا، کە لە درەنگانی دوێنێ سێشەمە بڵاویکردەوە، دەڵێت خانمێکی تۆمەتباری دەستگیرکردووە، کە زانیاری درۆی هەڵبەستووە، و هەڵساوە بە ناوزڕاندنی خەڵکی دیکە. ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ کۆمەڵگا.
 
هەروەها لە بەیاننامەکەدا نووسراوە کە کە کەیسەکە ئێستا لەژێر لێپێچینەوەدایە، بەبێ ئەوەی زانیاری وردتر لەسەر کەیسەکە بخاتەڕوو.
 
لە یاریی کۆتاتی شەممەی رابردوو هەڵگری میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی پێشوو، چین مینگ لە هاونیشتمانی خۆی و یەکەمی ریزبەندیی جیهان، سۆن ینگشای بردەوە، کە بووە دووبارەی یاریی کۆتایی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ پێش 3 ساڵ.
 
لە یارییەکەدا هاندەران هانی یاریزان سۆنیان دەدا و دروشمیان لە دژی چین مینگ دەگووتەوە بەپێی ئەوەی کە لە تەلەڤزیۆنەکان بینراوە.
 
دوای یارییەکە لە سۆشیاڵ میدیادا، خەڵکێکی زۆر رەخنەیان لە هاندەران دەگرت و ئەو هەڵسوکەوتەیان بە خراپ ناوبرد.
 
ماڵپەڕی وێبو ( هاوشێوەی ماڵپەڕی ئێکسە، بەڵام تایبەتە بە هاونیشتیمانیانی وڵاتی چین) ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 12 هەزار پۆستیان رەشکردووەتەوە لەگەڵ زیاتر لە 300 هەژمار.
 
یەکێک لە بەکارهێنەرانی وێبو لە پۆستێکدا نوسیبووی " ئەگەر رێگەبدرێت ئەم جۆرە کۆمێنتانە هەبن لەنێو وەرزشدا، ئەمە لە کۆتاییدا وادەکات یاریزانانە بەهرەمەندەکان سارد ببنەوە، وەک سۆن یشینگا"
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە