ریال مەدرید، کارڤاخال و هاندەرانی سەرسام دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دانی کارڤاخال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی دانی کارڤاخاڵ، کاپتنی یانەکەی راگەیاند.
 
دوای چەند کاژێرێکی کەم لە تووشبوونی بە پێکانێکی قورس، بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی، یانەی ریال مەدرید بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی کارڤاخاڵی تاوەکو 30-6-2026 راگەیاند.
 
ریال مەدرید لە پەیامێکدا نووسیوویەتی "کارڤاخال لە 2002 هاتە ریال مەدرید، ئەو کاتە تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بوو، لە هەموو ئاستە جیاوازەکاندا یارییکردووە، لە 12-5-2004 رۆڵێکی کارای بینی بۆ بوون بە یەکێک لە ئایکۆنێکی مێژوویی، تاوەکو گەیشتن بە بوون بە یاریزانێکی پیشەگەر لە ریال مەدرید."
 
لە 2013ـەوە یاریزانەکە بەشێکە لە تیپی یەکەمی ریال مەدرید، لە ماوەی 12 وەرزی رابردوودا رۆڵی گەورەی هەبووە لە پارێزگاریکردن لە درێسی ریال مەدرید.
 
دانی کارڤاخال لە یاریی بەرامبەر ڤیاریال تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی، یاریزانەکە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و ئەگەری هەیە تاوەکو کۆتایی وەرز لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.
 
کارڤاخال لەگەڵ ریال مەدرید 427 یاریی ئەنجامداوە، 26 نازناوی جیاوازی بەدەستهێناوە، 6 لەو نازناوانە، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
 
ریال مەدرید لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ریال مەدرید هەموو پاڵپشتی و خۆشەویستییەک بۆ یاریزانەکە پێشاندەدات و هیوای تەندروستییەکی باش و گەڕانەوەی بەپەلە بۆ نێو یاریگەکان بۆ یاریزانەکە دەخوازێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە