رووداو ـ هه‌ولێر
یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، په‌سنی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌دات و ده‌ڵێت "پێشتر چوراسه‌د هه‌زارجار یان پێنجسه‌د هه‌زارجار گوتوومه مێسی باشترین یاریزانی مێژووه".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یاری لیڤه‌رپوول و ئێڤێرتۆن كه ئه‌مشه‌و كاژێر 23:15 له گه‌ڕی 15ی پرێمه‌رلیگدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئانفێڵد ئه‌نجام ده‌درێت، پرسیاری ئه‌وه له كلۆپ كرا كه بۆچوونی چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤیرجیل ڤان دایكی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی له‌دوای مێسی بووه‌ته دووه‌م له پێشبڕكێی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆردا.
كڵۆپ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا گوتی "له‌وانه‌یه پێشتر چوارسه‌د هه‌زارجار یان پێنجسه‌د هه‌زارجار گوتووم بێت مێسی باشترین یاریزانی مێژووه، باشترین یاریزانه له ژیانی خۆمدا بینیم بێت، ئه‌وه راستییه. من له‌سه‌ره‌تای ژیانی خۆمدا ئه‌فسانه‌كانی وه‌ك پێلێ و فرانتز بیكنپاوه‌ر و دیێگۆ مارادۆنام بینیوه، ئێستاش زۆرتر لیۆنێل ده‌بینم، باشتر یاری ده‌كات".
راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا گوتی "نازانم ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن یارییان ده‌كرد، له‌وانه‌یه ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان پێشكه‌ش كردبا، به‌ڵام ئێستا لیۆنێل هه‌یه، 6 جار به شایسته‌یی باڵۆن دۆری بردووته‌وه و كریستیانۆ رۆناڵدۆش 5 جار به‌ده‌ستیهێناوه".
یۆرگن كڵۆپ، زیاتر گوتی "ئه‌گه‌ر ڤان دایك خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابووایه بێگومان شایه‌نی ده‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر باس له وه‌رزی رابردوو بكه‌ین، هه‌رگیز هیچ به‌رگریكارێك نه‌بووه ئاستێكی به‌رزی وه‌ك ڤان دایك پێشكه‌ش بكات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ڤان دایك له‌دوای ئاهه‌نگی باڵۆن دۆر په‌سنی مێسی دا و گوتی "من نزیك بووم له بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر یاریزانێكی نا سروشتی وه‌ك لیۆنێل مێسی زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌وه بكه‌ی"، كڵۆپ گوتی "ئه‌و قسانه گوازارشت له كه‌سایه‌تی ڤان دایك ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه 7 یاریزانی یانه‌كه‌ی له لیستی یاریزانه به‌ربژێره‌كانی باڵۆن دۆردا بوون، كڵۆپ گوتی "ئه‌وه شتێكی ئاساییه، چونكه ئێمه نازناوی چامپیۆنزلیگمان بردووه‌ته‌وه و له پرێمه‌رلیگیشدا 97 خاڵمان كۆكردووه‌ته‌وه، بۆیه بێگومان خه‌ڵكی رێز له‌وه ده‌گرێت، بێگومان ئێمه نه‌مانده‌توانی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌توانامان نه‌بووایه، من له‌پێناو ئه‌وان دڵخۆشم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ