ڤیدیۆ؛ دۆرتموند لە راماڵینی یانەکان بەردەوامە

04-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دۆرتموند
دۆرتموند
نیشانەکردن دۆرتموند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و هەشتەم بردنەوەی لەسەریەکی لە خولی ئەڵمانیادا تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی بوندێسلیگا، شەوی هەینی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی لایپزیگ یارییکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
دۆرتموند هەر زوو بە هێرشکردن دەستیپێکرد، لە خولەکی 21 مارکۆ رۆیس، بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بە شەش خولەک، ئێمری جان بەلێدانێکی بەهێز بۆ جاری دووەم تۆڕی لایپزیگی هەژاند و نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی بۆرووسیا بەردەوامبوون، بەڵام گۆڵکردن ئەمجارە بەشی لایپزیگ بوو و ئیمێل فۆرسبێرگ ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان کەمکردەوە.
 
دۆرتموند یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، هەشت یارییە لەسەریەک دەیباتەوە و ئێستا بەشێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر سکاڵای لە دژی سەرۆکی پارتی زافەر تۆمار کرد

یانەی ئامەدسپۆر دوای بردنەوەی لە یانەی ئەنقەرەگوجو سکاڵای لە دژی ئومیت ئوزداغ، سەرۆکی پارتی زافەر تۆمار کرد بەوەی "سووکایەتیی بە هاندەرانی کردووە."