ڤیدیۆ؛ یاریزانێکی پێرسپۆلیس بە تووندی سزادرا

03-10-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئاماژە رەگەزپەرستییەکەی عیسا ئەلکسیر
ئاماژە رەگەزپەرستییەکەی عیسا ئەلکسیر
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی سزادانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، سزایەکی تووندی بەسەر عیسا ئەلکسیر، هێرشبەری یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی سەپاند، بەهۆی بەکارهێنانی ئاماژەی رەگەزپەرستی.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، ئەلکسیر بۆ ماوەی 6 مانگ لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی رادەگیرێت و بە 10 هەزار دۆلاریش سزادەدرێت، بەهۆی ئەوەی ئاماژەی دوور لە گیانی وەرزشیی لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ لە یەکێک لە یارییەکاندا بەکارهێناوە.

ئەلکسیر لە یاریی بەرامبەر یانەی پاختاکۆری ئۆزباکستانی لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، کاتێک گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەدەست ئاماژەی بۆ چاوەکانی کرد، وەک ئاماژەیەک بۆ بچووکی چاوی خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمەش کاردانەوەی زۆری دروستکرد و بووە هۆکاری سزادانی یاریزانەکە.

یانەی پێرسپۆلیس ئەمڕۆ، لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بەرامبەر یانەی نەسری سعودی یارییدەکات، یانە ئێرانییەکە تاوەکو کاژێر 17:00 موڵەتی لەبەردەمە، بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکە بدات و بتوانێت سوود لە تواناکانی یاریزانەکە وەربگرێت لە یارییەکەدا، لەکاتێکدا یارییەکە کاژێر 18:00 بەڕێوەدەچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە