رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر دەرکەوتنی شرۆڤەکارێکی تۆڕی میدیایی رووداو بە درێسی یانەکە دەدەبڕێت و دەڵێت، هێشتا یاریی دووەم بەرامبەر بارسێلۆنا ماوە.
چوارشەممەی رابردوو، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە یارییەکی گرنگی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا بووە میوانی یانەی بارسێلۆنا، یارییەکە بە ئەنجامی 4-0 لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتاییهات.
شرۆڤەکاریی وەرزشی رووداو، دیاری حەسەن، کە هاندەرێکی ناسراوی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندە، بە درێسی ئەو یانەیەوە شرۆڤەی یارییەکەی کرد، ئەو دیمەنانە گەیشتنە بۆرووسیا دۆرتموند و یانەکەش بە ئیمێڵێک وەڵامیان دایەوە و دەڵێت "ئەو وێنانەی بینیمانن زۆر جوانن، بە ناوازەی دەبینین کە بە درێسی ئێمەوە بەرنامەکەت بەڕێوەبردووە"
ئەو یانەیە دەربارەی یارییەکە و دۆڕاندنیان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر دەڵێت "بەداخەوە، ئەنجامەکە ئەوەندەی دەرکەوتنی ئێوە بەو درێسەوە جوان نەبوو، بەڵام هێشتا یاریی دووەم ماوە و رۆژی سێشەممە ئەنجامدەدرێت"
سێشەممەی داهاتوو، بۆرووسیا دۆرتموند لە یاریی دووەمدا و لە یاریگەی خۆیدا، میوانداریی یانەی بارسێلۆنا دەکات و چاوی لەوەیە بە ئاستیکی باشترەوە دەربکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ