تێن هاگ: سانچۆ بەشێوەیەکی باش نوێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دەکات

02-05-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ستایشی ئاستی جەیدن سانچۆی یاریزانی یانەکەی دەکات کە ئێستا بە خواستن پەیوەندی بە بۆرووسیا دۆرتموندەوە کردووە. 
 
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو کێشە و ناکۆکی کەوتە نێوانیان لەگەڵ تێن هاگ، سانچۆ بەشێوەی خواستن گەڕایەوە بۆرووسیا دۆرتمووندی یانەی پێشووی. تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەیدا بە دۆخێکی باشدا تێپەڕدەبێت و لە دوایین یارییشیاندا بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی ناوازەی پێشکێشکرد و سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشا. 
 
لەبارەی بارودۆخی سانچۆوە، تێن هاگ دەڵێت "لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، سانچۆ پێشانیدا کە بۆچی مانچێستەر یونایتد گرێبەستی لەگەڵدا کردووە، ئەو بەشێوەیەکی باش نوێنەرایەتی یانەکەمان دەکات و ئەوەش شتێکی باشە. من دڵخۆشم بەو ئاستە بەرزەی پێشكێشی دەکات و بابزانین لە داهاتوودا چی روودەدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە