ئیسکۆ دژی ریال مەدرید هاتەدەنگ و دەڵێت بەسە

02-03-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن ئیسکۆ لوکا مۆدریچ یانەی ریال مەدرید ریال بێتیس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی ریال بێتیس لە ریال مەدریدی بردەوە، ئیسکۆ دەربارەی تۆمەتەکانی دژی ناوبژیوانان هاتەدەنگ و داوایکرد بوەستن.
 
یانەی ریال بێتیس لە یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2-1 لە ریال مەدریدی بردەوە و ئەو یانەیە بە ئاستە نایابەکەیان، هەمووانیان سەرسامکرد، ئەستێرەی ئەو یارییەش، ئیسکۆ بوو، ئەو یاریزانە گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و هۆکارێکی سەرەکی بردنەوەکەی ریال بێتیس بوو، ئەو یاریزانە وەک باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.
 
ئیسکۆ دوای یارییەکە گوتی "هەموو یانەکان لۆمەی ناوبژیوانان دەکەن، ئەمە تاکە شتە کە من لە تۆپی پێ بێزاردەکات"
 
سەبارەت بە گوشارخستنەسەر ناوبژیوانانیش گوتی "ئەم هەموو دەنگەدەنگ لەسەر بابەتی ناوبژیوانان، ناڕەزایی بەردەوام دوای هەموو یارییەک، هیوادارم ئەم رێگانە رابگرین کە کاریگەرییان لەسەر ناوبژیوانان هەیە"
 
ئیسکۆ پێیوایە، پێویستە یاریزانانیش ئاگاداری هەڵسوکەوتیان بن، ئەو دەڵێت "ئێمەی یاریزان پێویستیمان بەوەیە خۆمان باشتر بکەین و یارمەتی ناوبژیوانان بدەین، خۆمان نەخەینە زەوی بێ هۆکار و زیادەڕۆیی لە هەڵسوکەوتمان نەکەین، خۆمان وا دەرنەخەین کە لێماندراوە، دەتوانین هەموومان، ناوبژیوانان و یاریزانان، بەشێوەیەکی گەورەتر یارمەتی یەکتر بدەین"
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە