چاڤی چۆن رێگەی لە رۆیشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەی گرتووە؟

02-02-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ویستویەتی یانەکەی بەجێبهێڵێت، بەڵام بەهۆکارێکی سەیر رێگری لە رۆیشتنی کراوە. 
 
یەکێک لەو بابەتانەی لە گواستنەوەی زستانەدا زۆرترین دەنگۆی درووستکردبوو، گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا بوو بۆ یانەی بایرن میونشن. 
 
بەپێی هەواڵەکان یانە باڤارییەکە ئامادەبوو 80 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی ئاراوخۆ بگوازێتەوە ئالیانز ئارێنا، بەتایبەتی کە تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەکە زۆر سەرسامە بە ئاستی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکەیە. 
 
بەپێی ماڵپەری زە ئاسلێتیک، ئاراوخۆ رەزامەندی پێشاندابوو کە پەیوەندی بە بایرنەوە بکات، بەڵام بە گوتەی ئەو ماڵپەڕە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، بە یانەکەی راگەیاندبوو کە نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو بەرگریکارە بفرۆشێت ئەگەرنا دەست لە کاردەکێشێتەوە، بەو هۆیەوە یانە کەتەلۆنییەکە هەموو ئەو گرێبەستانەی رەتکردەوە کە بۆ ئاراوخۆ هاتبوون. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ڤیاریال لە گەڕی 22ـی لالیگا، چاڤی رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بارسێلۆنا بەجێدە‌هێڵێت، بۆیە رەنگە لە هاوینی داهاتوودا بایرن جارێکی دیکە لە دەرگای بارسا بداتەوە و داوای ئاراوخۆ بکات، بەڵام ئەمجارەیان چاڤی لێنابێت بۆ ئەوەی رێگری لێبکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە