دۆرتموند لە پاریسی بردەوە و بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەرکەوت

02-05-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند توانی لە یاریی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا لە پاریس سانجێرمان بباتەوە.
 
لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە نێو یاریگەی سیگناڵ ئێدونا پارک میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد. 
 
دۆرتموند هەر لە سەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیپێکرد و چەندین هەلی گۆڵتۆماکردنی درووستکرد، تاوەکو لە خولەکی 36، نیکلاس فولکروگ توانی گۆڵێک تۆماربکات و یانە ئەڵمانییەکە پێشبخات. 
 
دوای گۆڵەکەی دۆرتموند، پاریس گەڕایەوە کەشی یارییەکە و چەند دەرفەتێکی مەترسیداری گۆڵتۆمارکردنی درووستکرد، بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوونەبوو و یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بۆرووسیا دۆرتموند کۆتایی هات. 
 
دوای ئەنجامە باشەکانی یانە ئیتاڵی و ئەڵمانییەکان لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان و بردنەوەکەی ئەمشەوی بۆرووسیا دۆرتموند، بەشێوەیەکی فەرمی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ژمارەی یانە بەشداربووەکانی بوندێسلیگا و سێری ئا لە خولەکەدا بۆ پێنج یانە زیاد دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆرتموند ئێستا پلەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیای گرتووە و بەهۆی ئەوەی تەنیا سێ یاری ماوە، یانەکانی دوای خۆی ناتوانن پێی بگەنەوە و بەمشێوەیە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەرکەوت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە