کوڕە نەخۆشەکەی گەڕایەوە؛ حەسرەتی پێنج ساڵی دایکێک لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد کۆتاییهات
ئایدن، گەنجێکی کوردی باکووری کوردستانە، دوای پێنج ساڵ مانەوە لە زیندان، دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و رزگارکردنی زیندانییەکان، ئەویش ئازاد دەکرێت.
ئایدن، گەنجێکی کوردی باکووری کوردستانە، دوای پێنج ساڵ مانەوە لە زیندان، دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و رزگارکردنی زیندانییەکان، ئەویش ئازاد دەکرێت.
ماوەی دوو رۆژە لە پارێزگەی دێرسمی باکووری کوردستان، ناڕەزاییەکان لە دژی دانانی قەییوم بەردەوامن و، تائێستا 8 کەس بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.
مورات زۆرئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد رایگەیاند: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نارین گورانی ونبوو، دوای کوشتنی خراوەتە ناو توورەکەیەکەوە و فڕێدراوە لێواری رووبارەکە. هەروەها بە بەرد و لق و پۆپی دار شاردبوویانەوە، بۆ ئەوەی هەر کەسێک لەوێوە تێپەڕێت، هیچ گومانێک نەکات."
لە رۆژی 21ـی ئابەوە لە گوندی چوولیی ئامەد کچێکی تەمەن هەشت ساڵان ونبووە. کچەکە ناوی نارین گورانە، هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراخێکیان لەسەری دەستنەکەوتووە.
ئەو هاونیشتمانییەی لە ئامەد بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کافێکەی دەستگیرکرابوو، بە بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەی خۆی زیندانی دەکرێت تاوەکو بڕیار لەبارەی کەیسەکەی دەدرێت.
نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆیی ئامەد دەستیپێکرد. لە تەواوی فێستیڤاڵەکەدا 19 شانۆگەری پێشکێش دەکرێن، 14ـیان بە زمانی کوردی و ئەوانی دیکە بە زمانی تورکین.
لەدوای ئەوەی یانەی ئامەدسپۆر بەرامبەر کاستامۆنوسپۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هاندەرانی یانەکە رژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان بەبۆنەی بردنەوەی ئامەدسپۆر گێڕا.
ماشاڵڵا دەکاک لە دۆغان هاتون دەپرسێت، ئەو سێ هۆکارە چین کە پاڵ بە هاونیشتمانیانەوە بنێت لە رۆژی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دا لە رۆژی 31-3-2024 دەنگ بە بەربژێرانی هاوپەیمانیی دەم پارتی بۆ گەورەی شارەوانیی ئامەد بدەن و ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، "یەکەم، ئێمە دەڵێین ئامەد پایتەختی ئێمەیە. پێویستە تاوەکو هەزار ساڵی دیکەش هەر پایتەختی کورد بێت. پێویستە زمانی بازاڕی ئەم شارە بە تەواوی بکەینە کوردی؛ ناوی کووچە و کۆڵانەکانمان بە تەواوی بکەینە کوردی. دووەم، ئەوان لەو هەشت ساڵەی رابردوودا زمانی کوردییان نەهێشت. دەبینین هیچ چالاکییەکی کولتووری و زمانی کوردی لەم شارە رێگەپێدراو نییە. سێیەمیش، ئێمە خۆشەویستی بۆ ئەم شارە دەگەڕێنینەوە. ئێمە یەکدیمان خۆشدەوێت."
لە ئامەد، ناوەندی گاسترۆنۆمیی ژووری بازرگانی، خۆراکی کوردی لە هۆتێل و خواردنگەکانیش بەردەست دەخات، ئەویش لەڕێگەی کردنەوەی خولێکی شەش مانگی بۆ فێرکردنی لێنانی چێشتی کوردی.
لە گوندی رووباری ناوچەی چنار لە ئامەد، بە بیانووی ئەوەی گەنجێک کوژراوە و تەرمەکەی لەژێر خانوویێکدا شاردراوەتەوە، خانووی دوو نهۆمیی خێزانێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە خاپوور کرا.
پلاتفۆرمی گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە ئامەد کۆبوونەوە سوێندیان خوارد تا لە ژیاندان بە زمانی کوردی قسە بکەن.
تیمی ئامەدسپۆر کە لە خولی دووەمی تۆپی پێی تورکیادا یاری دەکات، میوانداریی ئەتیمەسگوت بەلەدیەسپۆرتی رکابەرەکەی کرد و یارییەکەی بردەوە. هاندەرانی تیمەکە لە هەموو چین و توێژەکانەوە بە جۆش و خرۆشەوە پاڵپشتییان لە تیمەکەیان کرد.
محەممەد شيمشەک رۆژی شەممە لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە بە وەزیری دارایی وڵاتەکەی دەستنیشانکرا.