هەفتەیەکە کچێکی هەشت ساڵان لە ئامەد ونبووە

26-08-2024
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
وێنەیەکی نارین گوران.
وێنەیەکی نارین گوران.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رۆژی 21ـی ئابەوە لە گوندی چوولیی ئامەد کچێکی تەمەن هەشت ساڵان ونبووە. کچەکە ناوی نارین گورانە، هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراخێکیان لەسەری دەستنەکەوتووە.
 
شەش رۆژە یوکسەل گورانی دایکی نارین هێندە بۆ کچەکەی دەگری، فرمێسک لە چاوانی وشک بوون. دوایین جار نارین بینرابێت کاتێک بووە کە لە کۆرسی فێربوونی قورئان گەڕاوەتەوە. 
 
یوکسەل گوران، دایکی نارین دەڵێت: "دنیا لەپێش چاوم رەش بووە. نە حەوسەڵەم ماوە، نە لە هیچ کەسێکیش تێدەگەم. بۆ من وەکو زیندان وایە. بۆ ئەو دۆخەی کچەکەم تێکەوتووە. نازانم ئێستا کچەکەم لەکوێیە. نازانم کەوتووەتە دەستی خراپەکاران یان چاکەکاران. کچەکەم زیندووە یان مردووە. دنیا لێم بووەتە زیندان." 
 
یاسەمین گول، پووری نارینە و دەڵێت: "با بیدۆزینەوە، نازانین ئێستا رەوشی چۆنە. تەماشای دەروونی باوک و برای بکەن. من پووری ئەوم. شەش رۆژە منداڵەکانم جێهێشتوون و هاتوومەتە ئێرە. بارودۆخمان خراپە. هیوادارین زوو بدۆزرێتەوە." 
لە 22ـی ئامەدەوە، ئامەم بە هەموو دەزگا و دامەزراوەکانییەوە، بە پارێزگا و شارەوانییەکانەوە بەدوای کچەکەدا دەگەڕێن. تیمەکانی فریاکەوتن لە هەموو شوێنێک بەدوای نارین دا دەگەڕێن. 
 
هیچ ناوچەیەک، زەوییەکی چێندراو یانیش نەچێندراو و رووبار نەماون تیمەکان بۆی نەگەڕێن. 
 
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەسەر ونبوونی نارین دا تێپەڕیوە، هەمووان بوونەتە یەک دڵ و بەدوایدا دەگەڕێن.
 
حوسێن تەک، گامێش بەخێو دەکات و یەکێکە لەو کەسانەی بەدوایدا دەگەڕێت. ئەو کارە وەکو بەرپرسیارێتییەکی ویژدانی دەبینێت: "من زۆر گەڕام. لەنێو ئاو و دارستانیش دا بەدوایدا گەڕاوم. بەڵام هیچم نەدۆزیەوە. ئیشەڵڵا خوا بکات و بدرۆزرێتەوە." 
 
بۆ دۆزینەوەی نارین، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی گوندی چوولی و یەک بە یەکیان پشکنین. بەڵام گەڕانەکە بێ ئەنجام بوو و نارینیان نەدۆزیەوە. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  ​

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."