دەزگای روانگە 100 دار زەیتوون لە پڕۆژەیەک دەچێنێت

05-05-2024
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ ژینکەی کوردستان، دەزگای روانگە هەستا بە چاندنی 100 دار زەیتوون لە باخچەی شاری زەیتوون پڵەس. 
 
گۆڤار حارس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای روانگە دەڵێت: عێراق یەکێکە لە پێنجەمین وڵات کە بەر گۆڕانی کەشوهەوا کەوتووە، بۆیە ئێمە وەکو دەزگای روانگە خۆمان بە بەرپرس دەزانین دەست بە هەڵمەتی چاندنی دار بکەین و ئاگامان لە ژینگەبێت لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و هۆشیاریی ژینگەیی لەلای منداڵان. 
 
جگە لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە تۆز و خۆڵ، درەختەکان سێبەرێکی بە رووبەری شەش هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکەن. بۆیە دانیشتووانی ناوچەکە پشتگیری لەو پڕۆژەیە دەکەن.
 
 شوان موسا ،دانیشتووی زەیتوون: بەبێ باخچە ئەو ژینگەی دروست نەبێت کە هەر کەسێک دەیەوێتن. بۆ نموونە کە سەیری کۆلانەکان دەکەی خانوو بەرامبەر خانوو و هەمووی 10 داری تێیدە نییە. ئەوە شتێکی زۆر زۆر خراپە. بەلام ئەگەر سەیری بکەین ئەو پرۆژانەی کە هەن و رێژەیەکی سەوزەی زۆر دابین بکەن. بەلام  کە شوێنێک دەستنیشان دەکرێت بۆ رێژەی سەوزی، سەوزەی لێی بچێندرێت نەک بە بەتاڵی بەجێی بهێندرێت.
 
دەزگای روانگە لە ساڵی 2013 دامەزراوە و تائێستا 365 هەزار داری لە هەرێمی کوردستان چاندووە. لە بواری ژینگه‌پارێزیشدا، دەستپێشخەرییەکانی روانگه پڕۆژه‌ی داهێنه‌رانه‌ له‌خۆده‌گرن بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و سنووردارکردنی زیانه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.