باوەڕنما
بەرنامەیەکی گفتگۆی سەرنجڕاکێشە، هەموو شەوانی رەمەزان لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو بڵاودەكرێتەوە. دەروون گێژەن لەگەڵ سێ زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتی، گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئەو مژار و بابەتانەی پەیوەستن بە ژیانی موسوڵمانان لە کوردستان، بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا. ئامانج لە بەرنامەکە تیشکخستنەسەر ئەو بابەتانەیە کە بۆ موسوڵمانان و تەواوی خەڵکی کوردستان گرنگن.