تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی
4:00
جاسم کەلاری: هەژاری و دەوڵەمەندی پەیوەستە بە تێگەیشتنی تاک بۆ ژیان
5:00 - 8:00
د. مورشید خەزنەوی: پارە زۆر گرنگە و هەڵەیە بڵێن پارە چڵکی دەستە
41:00
د. محەممەد خانی: شەرمە پیاو پارەی لە هەموو شتێک خۆشتربوێت
تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
دکتۆر مورشید خەزنەوی لەو بارەیەوە گوتی "پارە زۆر گرنگە و ژیان بێ پارە نابێت و تەنانەت هەڵەیە بە خەڵک بڵێی پارە و زێڕ چڵکی دەستە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە نرخاندنی مرۆڤ بە پێوەری پارە بێت، بەداخەوە کۆمەڵگە بەهای کەسەکان بە پارە دەنرخێنێت". دکتۆر مورشید خەزنەوی ئاماژەی بەوەشکرد کە هەژاری مەترسییە بۆسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگە.
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە، هەژاری و دەوڵەمەندی پەیوەستە بە تێگەیشتینی تاک بۆ ژیان و گوتی"راستە پارە گرنگە بەڵام پارە بەتەنیا مایەی دڵخۆشی نییە، کەس نەیگوتووە پارە هیچ نییە و نەشمانگوتووە هەژاری لە دەوڵەمەندی باشترە".
دکتۆر محەممەد خانی سەبارەت بە گرنگی بوونی پارە لە ژیان گوتی" ناتوانم بە ژمارە بڵێم نرخی پارە لە ژیان چەندە، رەنگە بتوانرێت زۆرشت بە پارە بکڕدرێت، بەڵام خۆشەویستی بە پارە ناکڕدرێت، کەواتە خۆشبەختی بۆ ئەوانەی هەردووکیان پێکەوە هەیە". دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی "هەژاری و دەوڵەمەندی ژمارەن، بەڵام هەژاری و دەوڵەمەندی کوالیتین" و دەشڵێت شەرمە مرۆڤ پارەی لە هەموو شتێک خۆشتربوێت.