جۆلۆف رایس لەگەڵ سنگی مریشک


پێکهاتەکان: برنج، سنگی مریشک، بیبەری سوور، ڤیجێتا، خوێ، رۆن، سۆسی باربیکیو، تەماتە، پیازی سوور، سیر، زەیت. 

ئامادەکردن:
جۆلۆف رایس برنجێکی ئەفریقییە کە تام و چێژێکی زۆر جیاوازی هەیە. ئەم برنجە لەگەڵ سنگی مریشک خواردنێکی زۆر بەتامی لێدروستدەبێت، ئەوەندە خۆشە کە کەس پەشیمان نابێتەوە لە دروستکردنی.

سەرەتا برنجەکە دەکرێتە ناو ئاوی گەرم بۆ ماوەی نیو کاژێر بۆ ئەوەی کەمێک بخووسێت و دەنکەکانی گەورە و جوان ببن. لەو ماوەیەدا، کەرەستەکانی دیکە ئامادە دەکرێن. پیاز، تەماتە، سیر و بیبەری سوور دەخرێنە ناو فڕن یاخود دەخرێنە لەسەر ئاگر. پێویست ناکات ورد ورد بکرێن، چونکە دواتر لەناو مەکینە بۆ دروستکردنی سۆس بەکاردەهێنرێن. پیازی سوور باشترە لە پیازی زەرد یان پیازی سپی، چونکە تامێکی زۆر خۆشی هەیە بۆ خواردن. لەهەمان کاتدا، کەمێک رۆن دەکرێتە ناو تاوەیەکەوە و بەهاراتەکان لە سنگی مریشکەکە دەدرێن. پاشان بەجوانی بەهاراتەکە بەسەر سنگی مریشکەکەدا بڵاودەکرێتەوە و دەخرێتە ناو تاوەکەوە. سۆسی باربێکیوکەشی پێوە دەکرێت. دوای ئەوەی کە پێکهاتەکانی دیکە برژان، ئیدی بۆنێکی خۆش دێت، دەخرێنە ناو مەکینەی کارەبا و سۆسێکی لێدروست دەکرێت. ئەم سۆسە تام و چێژێکی زۆر خۆش دەدات بە برنجەکە. پاشان مەنجەڵێک دەهێنرێت و سۆسەکەی تێدەکرێت. زەیت و رۆن تێکەڵاو دەکرێن بۆ برنج لێننانەکە. بەهاراتی جۆلۆف رایسی تێدەکرێت. ڤیجێتاشی کەمێک تێدەکرێت، ئەگەر ڤیجێتا هەبوو، پێویست ناکات خوێ بەکاربهێنرێت چونکە خوێی تیایە. ئەگەر پێویست بوو، دەکرێت خوێی زیاتری تێبکرێت. برنجە خووساوەکە دەشۆردرێتەوە و دەکرێتە ناو مەنجەڵەکەوە. وەکو برنجی سوور یان برنجی ئاسایی لێیدەنرێت. لە هەمان کاتدا مریشکەکە ئامادە دەبێت. برنجەکە بۆنێکی خۆشی لێدێت و زۆر جوان و نازدار دەردەچێت. بۆ پێشکەشکردن، سنگی مریشکەکە پارچە پارچە دەکرێت و دەخرێتە سەر برنجەکە.