گیراوەیەکی سرووشتی وەزبەخش

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی وەزبەخش دەخاتەڕوو.

پێکهاتەکان: گوڵی تاڵیشک، سرکە، هەنگوین، رۆنی زەیتوون

ئامادەکردن
پەرداخێک سرکە و گوڵی تاڵیشک بۆ ماوەی 10 خولەک لەسەر ئاگر دادەنرێت، دواتر لە پارزنگ دەدرێت و ئاوەکەی دەگیرێتەوە، پاشان کەوچێکێک رۆنی زەیتوون و هەنگوینی تێدەکرێت.

بەکارهێنان
رۆژانە دەتوانرێت وەکو سۆسێکی تایبەت لەگەڵ زەڵاتە تێکەڵ بکرێت و بخورێت.

سوودەکان
خواردنێکی وزەبەخش و بەسوودە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە وەرزی بەهاردا هەست بە بێهێزی و داهێزران دەکەن.