دروستکردنی رۆنی ئاڤۆکادۆ
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی دروستکردنی رۆنی ئاڤۆکادۆتان پێشان دەدات.
پێداویستییەکان: حەوت ئاڤۆکادۆ، دوو کەوچک رۆنی گوێزی هیندی، کەمێک ئاو
ئامادەکردن
1. یەکەمجار ئاڤۆکادۆکان دەبێت ببڕدرێن و ناوکەکەی دەربهێنرێت.
2. ئاڤۆکادۆ بڕدراوەکان لەگەڵ رۆنی گوێزی هیندی و ئاو تێکەڵ دەکرێن.
3. تێکەڵەکە دەخرێتە ناو دەفرێک و بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاژێر دەکوڵێنرێت.
4. دوای کوڵاندن، تێکەڵەکە فێنک دەکرێتەوە.
5. تێکەڵە فێنککراوەکە دەپاڵێورێت بۆ ئەوەی رۆنەکەی لێ جیا بکرێتەوە.
6. رۆنەکە دەکرێتە ناو شووشەیەک یان دەفرێکی گونجاو.
سوودەکان
ئەم رۆنە دەتوانرێت بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکاربهێنرێت، وەکو کرێمی دەست و دەموچاو.
تێبینی
بۆ پاراستنی کوالێتی رۆنەکە، پێویستە لە شوێنێکی سارد و تاریکدا هەڵبگیرێت، یان لەناو بەفرگردا. بەم شێوەیە، دەتوانرێت تاوەکو دوازدە مانگ بەکاربهێنرێت.