گیراوەیەک بۆ چارەسەری ئەکزیما
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی بەسوود بۆ چارەسەرکردنی ئەکزیما پێشکێشدەکات.
پێویستییەکان: لاڤێندەر، حاجیلە، زەنجەفیل، رۆنی زەیتوون
ئامادەکردن
کەچێک لاڤێندەر، کەوچکێک حاجیلە و کەوچکێک زەنجفیلی لە رەندەدراو تێکەڵدەکرێت، پاشان رۆنی زەیتوونی بە سەردا دەکرێت، ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شوێنێکی تاریک هەڵدەگیرێت بۆ ئەوەی بەباشی تێکەڵی یەکدی بن، پاشان لە رێگەی پەڕۆیەکەوە دەپاڵێورێت و رۆنەکەی دەگیرێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.
بەکارهێنان
رۆژانە دەتوانرێت لە دەست و پێ و دەموچاو بدرێت و، بە سوودە بۆ نەخۆشییەکانی پێست بە تایبەت ئەکزیما.
بهشی بكه لە