گیراوەیەک بۆ پاککردنەوەی گورچیلە و میزەڵدان

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەیەک پێشاندەدات کە دەتوانێت گورچیلە و میزەڵدان پاکبکاتەوە. ئەم گیراوەیە بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلە و میزەڵدانیان هەیە.

پێداویستییەکان: هەنگوین، بیبەری رەش، زەردەچەوە، سیر، لیمۆ، ئاو

ئامادەکردن:

1.  سێ دەنک سیر ورد دەکرێت.
2.  سیرە وردکراوەکە دەکرێتە ناو ئاوی زەردەچەوە (یەک کەوچکی چا زەردەچەوە).
3.  سێ بۆ چوار دەنک بیبەری رەش ورد دەکرێت و دەکرێتە ناو تێکەڵەکە.
4.  تێکەڵەکە دەکوڵێنرێت.
5.  نیوەی لیمۆیەک دەبڕدرێت و ئاوەکەی دەکرێتە ناو تێکەڵەکە.
6.  تێکەڵەکە دەکرێتە ناو میکسەرێک تاوەکو باش تێکەڵ دەبێت.
7.  کەمێک دەوەستین تاوەکو سارد دەبێتەوە.
8.  ئەگەر حەزتان لێ بوو، دەتوانن دوو کەوچک هەنگوینی تێبکەن.

بەکارهێنان:
- ئەگەر کێشەی گورچیلەتان هەبوو، دەتوانن رۆژی دوو جار بۆ ماوەی دوو هەفتە بەکاری بهێنن.
- ئەم گیراوەیە یارمەتی پاککردنەوەی گورچیلە و چارەسەرکردنی کێشەکانی میزەڵدان دەدات.