پاککردنەوەی قوڕگ و کەمکردنەوەی بەڵغەم

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی و بەسوود بۆ پاککردنەوەی قورگ و کەمکردنەوەی بەڵغەم دەخاتەڕوو.

پێکهاتەکان: پیازی سوور، سیر، پرتەقاڵ، هەنگوین

ئامادەکردن
سەرەتا سیر و پیازکە دەجنرێت دەخرێتە میکسەرەوە، پاشان ئاوی 2 بۆ 3 پرتەقاڵی تێدەکرێت و لە میکسەر دەدرێت، دواتر دوو کەوچک هەنگوینی تێدەکرێت و پاش لە پارزینگدانی ئامادە دەبێت بۆ خواردنەوە.

بەکارهێنان
لە رۆژدا دەتوانرێت پەرداخێک لە گیراوەکە بخورێتەوە (گیراوەکە بۆ منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ گونجاو نییە).

سوودەکان
بەسوودە بۆ نەهێشتنی بەڵغەم و پاککردنەوەی گەروو بەتایبەتی بۆ کەسانی جگەرەکێش.

کاتی پەخش: 17:55
دووبارە: 07:50