فیچەر - ساڵانە 20 هەزار پایسکل لە کەناڵە ئاوییەکانی هۆڵەندا دەردەهێندرێن

فیچەر - ساڵانە 20 هەزار پایسکل لە کەناڵە ئاوییەکانی هۆڵەندا دەردەهێندرێن
هۆڵەندا یەکێکە لە وڵاتە هەرەخۆشەکانی ئەوروپا، خەڵکی بۆ هاتووچۆ و چوونە سەرکاریش زیاتر پایسکل بەکاردەهێنن. دەگوترێت لەم وڵاتە ژمارەی پایسکل لە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە.
 
هەروەها لەنێو شاری ئەمستەردام 165 کەنالی ئاوی هەیە کە بە زۆربەی ناوچەکانی شاردا بڵاوبوونەتەوەو دیمەنی جوانی بە شارەکەدا بەخشیوە.
 
کاتێک شەودادێت و بەشێک لە خەڵکەکە دوای خواردنەوەی زۆری ئەلکحول سەرخۆشدەبن، پایسکلەکانیان فڕێدەدەنە نێو ئەم کەنالە ئاوییانە.
 
بۆیە رۆژانە کرێنەکانی شارەوانی ئەمستەردام سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو پایسکلانەن لەنێو کەناڵە ئاوییەکاندا. بەپێی زانیارییەکانی شارەوانی ساڵانە 15 بۆ 20 هەزار پایسکل دەردەهێنرێن و دەدرێنە کارگەکان بۆ تواندنەوەو دووبارە بەکارهێنانەوەیان وەکو کەرەستەی دیکە.