وەرکا

وەرکا

لەم بەرنامەیەدا گەشتێک بۆ شاری سەماوە و دەوروبەری دەکرێت، بەرنامەکە تیشک دەخاتە سەر مێژوو، کولتوور و سرووشتی ئەو ناوچەیە. لە سەرەتای بەرنامەکەدا بینەر بە چیرۆکی خورمای بەلگە ئاشنا دەبێت، جۆرێکی تایبەتی خورما کە تەنیا لە سەماوە دەڕوێت و بەپێی باوەڕێکی دێرین خاسیەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی و هێنانەدی ئاواتەکانی هەیە. هەروەها باسی جۆرێکی دیکەی خورما بەناوی زەهدی دەکرێت کە دەگوترێت بۆ چارەسەری ژان و ئازاری ئەژنۆ بەکاردەهێنرێت.

پاشان بەرنامەکە گەشتێک بۆ شاری مێژوویی وەرکا دەکرێت کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سەماوە و یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی جیهان و، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4 هەزار ساڵ پێش زاین. شاری وەرکا شوێنی یەکەم نووسینی بزماری بووە و گرنگییەکی گەورەی زانستی و ئایینی هەبووە. ئەم شارە کە لەسەر رووباری فورات بووە (پێش گۆڕانی رێڕەوی رووبارەکە) شوێنێکی ستراتیجی بازرگانی و کشتوکاڵی بووە. لە دەرەوەی شارەکە گردێک هەیە بە ناوی نەفەیجی، بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان قەڵایەک یاخود بارەگای سەرکردایەتی بووە بۆ پاراستنی پایتەختی سۆمەرییەکان.

بەشێکی دیکەی بەرنامەکە گەشتێکە بۆ بیابانەکانی سەماوە بە مەبەستی دۆزینەوەی عەشیرەتەکانی بەدو کە لەوێ دەژین و حوشتر بەخێو دەکەن. دوای گەڕانێکی زۆر و تێپەڕبوونی نزیکەی 150 کیلۆمەتر بە بیاباندا، دەگەینە دانیشتووانی بەدو کە ژیانێکی سادە و سەخت دەژین، تەنانەت ئاوی خواردنەوەیان بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

لە کۆتایی بەرنامەکەدا، ئاماژە بە لایەنێکی تاریکی مێژووی سەماوە دەکرێت؛ ئەوەی کە بیابانەکانی ئەم ناوچەیە گۆڕستانی ئەنفالکراوانی کوردە و بەهەزاران جەستەی رۆڵەی کورد لەوێ نێژراون، بۆیە شوێنەکە بووەتە رەمزی ناخۆشی و ئازار بۆ گەلی کورد.


پێشکێشکار: هەڵمەت عومەر

کاتی پەخش: 17:45
دووبارە: 10:45