ئوور، یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان

ئوور، یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان

 

ئەم بەرنامەیە گەشتێکی مێژووییە بۆ شاری ئووری کۆن، یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان کە دەکەوێتە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق. بەرنامەکە باسی شارستانیەتی سۆمەرییەکان دەکات کە پێش چوار هەزار ساڵ پێش زایین لە ئوور ژیاون. شارەکە ناسراوە بە باڵەخانەیەکی کۆنی سەردەمی سۆمەرییەکان کە بە زەقوورەی شاری ئوور ناسراوە. ئەو باڵەخانە مێژووییە لە سێ نهۆم و سێ قادەرمە پێکهاتووە، درێژیی هەر لایەکی 42 مەترە و، لە دەرەوە بە چینێکی ئەستوور داپۆشراوە. 
لە بەرنامەکەدا باسی کەوانەی کۆنی عێراق دەکرێت، هەروەها گۆڕستانی پاشاکان کە گۆڕی 16 پاشا لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ماڵی پێغەمبەر ئیبراهیم کە لە 22 ژوور و 61 دەرگا پێکهاتووە. شاری ئوور سیستەمی کێشانی تایبەتی هەبووە و پەرستگەکانی وەکو بانکی ناوەندی کاریان کردووە. لە بەرنامەکەدا بە وردی مێژووی کۆنی ئەو شارە پێشاندەدرێرت. مێژووناسێکی بەریتانی بە دۆزینەوەی نووسینە بزمارییەکان لەو ناوچەیە توانیویەتی پەیوەندی نێوان شوێنەوارەکان و کتێبە ئاینییەکان دروستبکات. بەهۆی هەڵکەوتەی شارەکە کە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورەدەست و بیابانی، بەشێکی زۆری شوێنەوارەکانی تاکو ئێستا ماونەتەوە.

پێشکێشکار: هەڵمەت عومەر

کاتی پەخش: 17:45
دووبارە: 10:45