هاوردە و ناردنکاران: سێ هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی سعودیە دەکرێت
سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سێ هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی سعودیە بکەن و ئەمڕۆ لە قۆناخی یەکەمدا 100 تۆن دەنێرن؛ دەڵێت، "ئەمە یەکەم بڕە هەناردەی سعودیە دەکرێت. پێشتر پێنج هەزار تۆن هەناردەی ئیماراتیش کراوە."