وەزیری تەندروستیی عێراق: نزیکەی 15٪ـی بودجەی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی 500 نەخۆش دەڕوات
وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەگمەنەکان بەشێکی زۆری بودجەی وەزارەتەکە دەبات، کە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 15٪ـی بودجەی کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی.