بەهۆی جەنگەوە لە لوبنان 17 کورد کوژراون
کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لە لوبنان دووچاری دۆخێکی سەخت بوونەتەوە، سەختی دۆخەکە لە چیرۆکی دووجار دەربەدەری و پەنابەری دەبینرێت، جاری یەکەم لە رۆژئاوا و سووریا بەرەو لوبنان، جاری دووەمیش هەڵاتن بوو لە ناوچەکانی شەڕ و گەڕانەوە بۆ سووریا. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، ژمارەیەک کورد لە سووریا ماونەتەوە و ناتوانن لەو وڵاتە بچنە دەرەوە.