وەزیری ناوخۆی تورکیا: زیاتر لە 35 هەزار پەنابەری سووریایی چوونەتەوە

31-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی نیشتەجێی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە. وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێ زیاتر لە 35 هەزار کەسئام گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا شەوی دووشەممە (30ـی کانوونی یەکەمی 2024) لە کاتی بەشداریکردنی دا لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنییەوە رایگەیاند، دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، لە ماوەی 21 رۆژدا 35 هەزار و 114 پەنابەری سووریایی لە تورکیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشبینی دەکات لە هاویندا و لەگەڵ دەستپێکردنی پشووی قوتابخانەکان، ژمارەیەکی زیاتری پەنابەرانی سووریایی بگەڕێنەوە.
 
بەگوتەی یەرلیکایا 4 ملیۆن و 156 هەزار کەسی بیانی بە یاسایی لە تورکیا دەژین، لە دوای 8ـی کانوونی یەکەمەوە، سووریاییەکان بەئارەزووی خۆیان و بەشێوەیەکی رێکوپێک، دەستیان بە گەڕانەوە کردووە.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا، گوتی ئێستا رۆژانە نزیکەی هەزار و 700 کەس دەگەڕێنەوە سووریا. زۆربەشیان دەگەڕێنەوە حەلەب.
 
یەرلیکایا دەشڵێ "ئەوانەی لە تورکیا لەدایک بوون و وڵاتینامەیان پێنەدراوە، یان ناسنامەی تورکیایان نییە، ئەوان پاراستنی کاتییان هەیە. کاتێک لە دەرگاکە دەردەچن، پاراستنی کاتییان کۆتایی دێت." 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیفی ژمارەیەک پزیشکی خێزانی کە لە ئەنقەرە مانیان گرتووە.

پزیشکانی خێزانی لە تورکیا مان دەگرن

رێکخراوە پیشەییەکانی پزیشکی خێزانی لە تورکیا دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگاکان بێ ئەنجام بووە، بەو هۆیەوە لە رۆژانی 6-10ـی ئەم مانگە بە پاڵپشتی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا مان دەگرن و هەنگا و هەنگاو دەست لە کار هەڵدەگرن.