دەمیرتاش: نەدۆڕاوین

28-05-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەلاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیێنێت پرۆسەی هەڵبژاردن پڕبوو لە چەواشەکاری و دەڵێت، "ئێمە نەدۆڕاوین". 
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 28ـی ئایاری 2023، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لەدوای یەکلاییبوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا لە چەند تویتێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئێمە نەدۆڕاوین. با کەس بێهیوا نەبێت چونکە نەدۆڕاوین. هەرگیز کۆڵمەدەن. بەردەوام تێبکۆشن، بەردەوام بن."
 
دەمیرتاش، کە ماوەی نزیکەی 7 ساڵە لە گرتووخانەیە گوتی، "لە راستیدا ئەمە هەڵبژاردن نەبوو، بەڵکو ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بوو. پرۆسەی هەڵبژاردن پڕبوو لە نایەکسانی، چەوساندنەوە، درۆی شاخدار، بوختان و چەواشەکاری."
 
هاوکات، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگیانداوە و ئەوانەشی کە ویستوویانە بەڵام نەیانتوانیوە بچن بۆ دەنگدان و "ئەوانەشی کە پێداگرییان لە پاراستنی دەنگەکان کردووە."
 
دەمیرتاش پێیوایە گەیشتن بەم رێژەی دەنگدانە "بە کەمپینێکی پڕنسیپانە لە دژی هێزێکی گەورە کە دەستی بەسەر وڵاتدا گرتووە، دەرئاسایە." وێڕای ئەمەش، وەکو خۆی دەڵێت، بە دڵنیاییەوە، خەڵکی گۆڕانکارییەکەیان پەسەند کرد، بەڵام "هەموو پرۆسەکە دەستکاری کراوە." 
 
بەپێی دوایین ئاماری جیاکردنەوەی دەنگەکان، 99.1٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، 52.07٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو ٪47.93ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. بەوشێوەیە ئەردۆغان خولێکی دیکەش سەرۆککۆماری تورکیا دەبێت. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵای، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

دەم پارتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.