رووداو - ئه‌نقه‌ره
ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لەم تەمەنەیدا بیر لە کاری سیاسی ناکاتەوە، بەڵام ئەگەر پارتەکەی ئەرکێکی پێبسپێرێت ئەوا ناتوانێ رەتیبکاتەوە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ئه‌حمه‌د تورك، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهبوانانی لەبارەی دەنگۆی بەربژێربوونی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دایەوە و گوتی "40 ساڵه له‌نێو سیاسه‌تدام و سیاسه‌تم بۆ خزمه‌تكردن به گه‌له‌كه‌م ئه‌نجامداوه. ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌م داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، ئاماده‌م ئه‌م داواكارییه جێبه‌جێبكه‌م. ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سایه‌تی ته‌ماشای بابەتەکە بكه‌ین، له‌م ته‌مه‌نه‌ی تێیدام، زۆر بیر لە کاری سیاسی ناکەمەوە. بەڵام ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌م پێویستی بێت، لەم ئەرکە راناکەم".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاكپارتی بەربژێری بۆ قه‌یومه‌كان له چه‌ند شارێك داناوه ئه‌حمه‌د تورك گوتی "ئه‌مه واتای حیسابنه‌كردنه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل. ناوی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆجێیه به‌ڵام کەسانێکی ناپەیوەندیدار به‌و جێگه‌وه دادەمەزرێندرێن. له دیموكراسیدا شتی له‌م جۆره نه‌بینراوه. له توركیایه‌كداین كه تادێ له دیموكراسی دوورده‌كه‌وێته‌وه و به‌ره‌و دیكتاتۆری و حیسابنه‌كردن بۆ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌ڕوات".
ئەحمەد تورک راشیگەیاند، سیاسه‌تێك كه له توركیادا جیاكاری به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامده‌دات و له كورده‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه، ناتوانێت دیموكراسی بۆ توركیا بهێنێت. هەروەها پێشنیازیکرد دەسەڵات چاوێک به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه و گوتی :"ئێمەش چاوێک بەخۆماندا دەخشێنینەوە".
تەمەللی: دەسەڵات لە دۆزینەوەی بەربژێر تووشی زەحمەتی هاتووە
لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆکی هەدەپەش ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاک‌پارتی) "بەزەحمەت" بەربژێری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بۆ دەدۆزرێتەوە.
سەزایی تەمەللی گوتی "ئەمڕۆ دەبینین لە دۆزینەوەی بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی تووشی زەحمەتی هاتوون. لە دیاربەکر قەییومیان بەربژێر کرد. لە ئەنقەرە سەرۆکی شارەوانیی پێشووی قەیسەرییان بەربژێر کردووە. لەم سەکۆیەوە پێشتر پرسیم؛ دۆسیەی گەندەڵییە 26 لاپەڕەییەکەت لەکوێیە؟ مادەم ئێستا بەربژێربوویت، ئادەی خۆت دەربخە بزانین لەو 26 لاپەڕەیەدا چی نووسراوە؟ لە ئیزمیر زەیبەکچییان بەربژێر کردووە کە ئابووریی تەختکرد و جێیهێشت، هەروەها خاوەن زمانێکی پیاوسالارانەیە. ئێمەش لە دژی هەموو ئەمانە، بەربژێری گەلان و رەنجدەران و ژنان دەستنیشاندەکەین".
بڕیارە رۆژی 31ی 3ی 2019 خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ