رووداو - ئیستەنبوڵ
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاند، ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی دوو ملیۆن ده‌نگه له ئیستەنبوڵ و به‌ڵێن به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ده‌ین به‌سه‌رۆككۆمار هه‌ڵیبژێرین.
پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له ئیستەنبوڵ نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرده‌وه، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی ئه‌م پارته گوتاریدا و رایگه‌یاند "هیچ لایه‌نێك تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه هه‌ده‌په له ده‌نگده‌رانی بێبه‌ش بكات. ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانی دوو ملیۆن ده‌نگه له ئیستەنبوڵ".
هه‌ده‌په بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌م گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی پارێزگای ئه‌دێرنه ده‌ستپێكرد، كه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری ئه‌م پارته بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ماوه‌ی 19 مانگه تێیدا زیندانیكراوه و دووه‌م وێستگه‌ی بانگه‌شه‌كه‌یان له ئیستەنبوڵ به‌ڕێوه‌چوو.
په‌روین بوڵدان راشیگه‌یاند "ئیستەنبوڵ، ئه‌و شاره مه‌زنه‌ی كه له ریفراندۆمی ساڵی رابردوودا به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكپارتی گوت نه‌خێر، ئه‌مڕۆش باوه‌ش بۆ هه‌ده‌په ده‌كاته‌وه. به‌ڵێن به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ده‌ین به‌سه‌رۆككۆمار هه‌ڵیبژێرین".
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان بە ئاماژەدان بەوەی ده‌سه‌ڵات رێنماییداوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی 10% تێنه‌په‌ڕێنێت، گوتی: "به‌ڵام ئێمه به‌ئیراده‌ی گه‌ل تێیده‌په‌ڕێنین و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاریی 16 ساڵه‌ی ئاكپارتی ده‌هێنین".
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ