هەدەپە ئێشکگری "ویژدان و دادپەروەری" دەستپێکرد

26-07-2017
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
داوای ئازادکردنی هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی دەکات
داوای ئازادکردنی هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی دەکات
نیشانەکردن هەدەپە
A+ A-

رووداو - ئامەد

لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان چالاکییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە درووشمی "ئێشکگریی ویژدان و دادپەروەری" دەستیپێکردووە و، تاوەکو رۆژی 2-8-2017  بەردەوام دەبێت.

عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی هەدەپە دەڵی "حکومەتی ئاکپارتی سیاسەتی فاشیزمانە پەیڕەو دەکات، نابێ رێگری لە دەنگی خەڵک بکرێ، زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار کەس دەنگیان بە هەدەپە داوە".

بایدەمیر رایگەیاند، ئەو ئێشکگرییە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەوکاتەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتەکەیان و پەرلەمانتارانی دیکەیان ئازاد دەکرێن.

لەگەڵ ئەوەی خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە گەیشتبوونە ناوچەکە بەڵام پۆلیس تەنیا رێگەی بە پەرلەمانتارانی پارتەکەدا تا بڕۆنە شوێنی کۆبوونەوەکە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە