رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشاروانیی مێردینی باکووری کوردستان کە قەیوم لە شوێنی دانراوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی رووداوەکانی کۆبانێ دوای وەرگرتنی گوتەکانی لە دادگای مێردین بە مەرج ئازاد کرا.
ئەحمەد تورک ئەمڕۆ دووشەممە بە یاوەری پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپە و ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتەکەی و پارێزەرەکانی چوو بۆ دادگای مێردین و لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ لەلایەن دادگای ئەنقەرە گوتەکانی وەرگیرا.
تورک رایگەیاند دوای تێپەڕبوونی 6 ساڵ بەسەر رووداوەکان جوڵاندنی ئەم کەیسە "بڕیارێکی سیاسییە".
رۆژی 25-9-2020 به بڕیاری سهرۆكایهتیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئهنقهره، ههڵمهتی دهستگیركردن بۆ 82 ئهندام و بەرپرسی ههدهپه دەستیپێکرد.
ئەو دۆسیەیە نێونراوە "رووداوەکانی کۆبانێ" کە پەیوەندی بە خۆپیشاندانی ئەندام و بەرپرسانی هەدەپەوە هەیە، بۆ پشتگیری کردن لە دۆزی کۆبانێ، کاتێک لە ساڵی 2014 داعش پەلاماری شارەکەی دا.
ئەحمەد تورک کە دوای تێکشکاندنی هێرشەکەی داعش سەردانی کۆبانێی کردبوو، گوتی: "من بە مۆڵەتی پارێزگاری روها و قایمقامی پرسووس چووم بۆ کۆبانێ. بۆ ئەوەی دۆخی ئەوێ بزانین و زیانەکان دەستنیشان بکەین، سەردانەکەم لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ گرووپێكی 10-15 کەسیدا کرد. بە وەرگرتنی مۆڵەت چووین بۆ ئەوێ. بۆ ئەوە چووین بزانین چۆن دەتوانین هاوکارییان بکەین. لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی حیزبی یان کەجەکە کۆنەبوومەوە".
تورک هەروەها گوتی، "لەو قۆناخە ئیدارەی فیدڕاڵی عێراق چەک و زریپۆشی رەوانەی ئەو شارە کرد، چوونی ئێمە لەو قۆناخەدا، لە نزیکبوونەوەی ئەو کاتەی دەوڵەت سەرچاوەی دەگرت، چونکە لە عێراقەوە کەلوپەل رەوانە کران، زریپۆشەکان لە تورکیاوە رۆیشین بۆ ئەوێ، سەردانەکەمان مۆڵەتپێدراو بوو. تەنیا ئێمە سەردانمان نەکرد، چەندین گرووپی دیکەش سەردانیان کرد".
ئەحمەد تورک جەختیکردەوە ئەو تۆمەتانەی لە سکاڵانامەکەدا دراونەتە پاڵی قبوڵی ناکات و گوتی، لە کاتی رووداوەکانی کۆبانێ لە 6-8ی تشرینی یەکەم لە مێردین بووم. یەک دوو دوکاندار پەنجەرەی دووکانەکانیان شکابوو، سەردانم کردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ