رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئاکدەنیزی دەم پارتی لە پارێزگای مێرسینی تورکیا دەستبەسەرکران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 10ـی کانوونی دووەمی 2025، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای مێرسین هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و هەریەک لە هۆشیار سارییڵدز و نوورییە ئاسڵان هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئاکدەنیز، ئۆزگور چاغڵار، حیکمەت باکرهان و نەسلیهان ئۆرووچ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیزیان دەستبەسەرکردن.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ، تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیز رانەگەیێندراوە.
دەگوترێت ئەو پۆلیسانەی شارەوانیی ئاکدەنیزیان گەمارۆداوە گوتوویانە قەیووم لەسەر شارەوانییەکە دانراوە.
عەلی بۆزان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێرسین رایگەیاند، رێگەیان نەداوە بچێتە نێو باڵەخانەی شارەوانی و تیمەکانی پۆلیس چوونەتە باڵەخانەکە و پشکنیویانە.
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی دەڵێ، پێیانگوتووە قەیووم لەسەر شارەوانییەکە دانراوە و بڕیاری دانانی قەیوومەکەش لە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگا بڵاودەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ