هۆشداری روودانی شەڕێکی گەورە لەسەر سنووری رۆژئاڤا و تورکیا دەدرێت

02-08-2019
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح
تورکیا هێز لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
تورکیا هێز لەسەر سنووری رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە
نیشانەکردن ناوچەی ئارام
A+ A-

رووداو - قامشلۆ

تورکیا سوورە لەسەر چوونە ناوەوە بۆ چەند ناوچەیەکی سنووری لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام هێز لەسەر سنوورەکان کۆدەکاتەوە.

تورکیا و ئەمریکا لە گفتوگۆی چڕوپڕدان لەبارەی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام هێشتا ناکۆکن لەسەر قووڵایی ئەو ناوچەیە. تورکیا داوادەکات 30 کیلۆمەتر بێت، بەڵام ئەمریکا لەنێوان 5 بۆ 14 کیلۆمەتر بە گونجاو دەزانێت، هەسەدەش 14 کم رەتدەکاتەوە و دەڵێ، دەکرێ ئەو ناوچە ئارامە 5 کم بێت.

بەرپرسانی تورکیا هۆشداری ئەوە دەدەن ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا نەگەنە رێککەوتن، ئەوا خۆیان بە تەنیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ئەنجامدەدەن.

چاودێران دەڵێن، ئەگەر تورکیا هێرشبکات شەڕێکی قورس لە سنووری 600 کیلۆمەتری نێوان سووریا و تورکیا روودەدات، ئەوەش مەترسییە چونکە هێشتا هەزاران چەکدارای داعش لە کەمپەکاندا زیندانی کراون و دەتوانن کاتی شەڕ بقۆزنەوە بۆ دەربازبوون و خۆڕێکخستنەوەیان.

ئەو هاونیشتمانیانەی لە قامشلۆ قسەیان بۆ رووداو کردووە، نیگەرانن لە ئەگەری روودانی شەڕ لەنێوان یەپەگە و تورکیا و داوادەکەن کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێرێکی پەیجەر دوای تەقینەوەی. وێنە: AFP

سوپای پاسدارانی ئێران: بەرەی مقاوەمە وەڵامێکی جەرگبڕی بۆ تەقینەوەی ئامێرەکانی لوبنان دەبێت

ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچی لە بارەی تەقینەوەکانەوە نەگوتووە، کە لە ماوەی دوو رۆژدا بوونە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزاری دیکە، بەڵام ئەوەی نەشاردووەتەوە کە مەودای جەنگی غەززە فراوان دەکات بۆ ئەوەی بەرەی لوبنانیش بگرێتەوە.