دادوەری شەرعی لە سووریا: دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

29-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادوەری شەرعیی یەکەم لە دیمەشق رایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممەش یەکەم رۆژی جەژنە.
 
ئاژانسی فەرمیی سووریا (سانا) ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئەحمەد محەممەد حەمادە، دادوەری شەرعیی یەکەم لە سووریا ئێوارەی ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی فەلەکیی سووریا لە کۆشکی عەدل لە دیمەشق چاودێریی بینینی مانگیان کردووە."
 
دادوەرەکە رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممەش یەکەم رۆژی جەژنە."
 
پشووی جەژن لە سنووری رێڤەبەریی خۆسەر 
 
هەر ئەمڕۆ رێڤەبەریی خۆسەر رایگەیاند، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی سەر بە رێڤەبەریی دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، لە رۆژی یەکشەممە تاوەکو رۆژی سێشەممە پشووی فەرمییە.
 
پشووەکە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە ناگرێتەوە کە سرووشتی کارەکەیان دەخوازێت بەردەوام بن لە کارکردن."
 
جەژنی رەمەزان ئەمساڵ لە عێراق و ئێران رۆژی دووشەممە (31-3-2025) دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان و سعودیە سبەیە (30-3-2025).

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کابینەی حکومەتی نوێی سووریا

وەزیرە کوردەکەی حکومەتی نوێی سووریا کێیە؟

کابینەی نوێی حکومەتی سووریا درەنگانی شەوی رابردوو راگەیێندرا. حکومەتەکە لە 22 وەزارەت پێکهاتووە کە تەنیا یەک وەزیریان کوردە. لایەنە سیاسییە کوردییەکانیش دەڵێن "نوێنەرایەتی ئێمە ناکات."