ڤیدیۆ.. گەڕەکێکی سووریا بەهۆی جەنگەوە تەختی زەوی بووە

20-12-2024
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
ڤیدیۆی گەڕەکەکە لە ئاسمانەوە
ڤیدیۆی گەڕەکەکە لە ئاسمانەوە
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جەنگ سووریای کردووەتە وێرانە، گەڕەکی (قەدەم عەسالی) یەکێکە لە گەڕەکە بەنێوبانگەکانی سووریا و یەکەم گەڕەک بوو لە دیمەشق کە دژی حکومەت خۆپێشاندان و راپەڕینیان کرد.   
 
دوای ساڵی 2012، حکومەتی ئەسەد دەستی کرد بە پرۆسەی بەرفراوانی گرتن و زیندانیکردن و کوشتنی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە، دواتر بڕیاری دا تەختی زەوی بکات.   
 
گەڕەکەکە ساڵی 1979 دروستکراوە و دەکەوێتە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا.
 
نزیکەی 100 هەزار کەسی لەو گەڕەکەدا نیشتەجێبوون، جگە لە عەرەب و کورد، تورکمانیش لەو گەڕەکەدا بوون.
 
هاووڵاتییەک کە پێشتر دانیشتووی گەڕەکەکە بوو، لەسەر پاشماوەی وێرانەی ماڵەکان بە رووداوی گوت، بەشار ئەسەد دەستی لە مزگەوتەکانیش نەپاراست کە ماڵی خودان، ئەم گەڕەکەیان وێران کرد و تەنانەت شیشی خانوو و مزگەوتەکانیشیان تاڵان کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە. وێنە: ئەرشیڤ

پشکنەری گشتیی ئەمریکا: هەسەدە توانای داعشی لە رەققە و دێرەزوور پەکخستووە

بەگوێرەی راپۆرتێکی حکومەتی ئەمریکا کە بە کۆنگرێس دراوە، وێڕای لاوازبوونی، داعش بە هەڕەشە ماوەتەوە و هەوڵی قۆستنەوەی ئەو ناسەقامگیرییە دەدات لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا هاتووەتە ئاراوە