بەڕێوەبەری زیندانی سیدنایا دەستگیرکراوە؟

15-12-2024
سیروان عەباس
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری دیمەشقی سووریا، پیاوێکی تەمەن نزیکەی 60 ساڵان دەستگیرکرا. دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دەستگیرکردنەکەی، لە سۆشیاڵ میدیا بە بەڕێوەبەری زیندانی سیدنایا ناسێنرا، بەڵام دوای بەدواداچوونێکی رووداو، دەرکەوت ئەو پۆستەی نەبووە.
 
ئەو پیاوەی دەستگیرکراوە لەنێو بازاڕی دیمەشق و لەبەرچاوی خەڵک بە تووندی ئەشکەنجە دەدرێت، ناوی تەڵاڵ مەخلووفە و پلەی لیوای هەبووە لە سوپاکەی بەشار ئەسەد دا. 
 
تەڵاڵ مەخلووف، برازای ئەسما ئەسەدی هاوژینی بەشار ئەسەدە و هاوڕێی نزیکی بەشار و باسلی برای بووە.
 
ئەو پیاوە دەستگیرکراوە، یەکێکە لەو ئەفسەرە پلە باڵایانەی سوپاکەی ئەسەد کە زۆرترین تۆمەتی دژی مرۆڤایەتی لەسەرە و لە لیستی داواکراواندایە.
 
تەڵاڵ مەخلووف، فەرماندەی لیوای 105ـی سوپای حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بووە و تۆمەتبارە بەوەی لە ساڵی 2011ـەوە، لەگەڵ دەستپێکی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییە نێوخۆییەکانی سووریا، هاووڵاتییەکی زۆری کوشتووە و ئەشکەنجە داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە