سەرچاوەیەکی میدیایی: بەشار ئەسەد لە دیمەشق نییە

07-12-2024
سیروان عەباس
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی میدیایی رایگەیاند بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا ئێستا لە دیمەشق نییە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 7-12-2024) سەرچاوەیەکی میدیایی بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد لە هیچ یەکێک لەو شوێنانەی نێو شارەکە نییە کە چاوەڕوان دەکرێ لەوێ بێت.
 
سەرچاوەکە دەڵێ "پاسەوانەکانی سەرۆکایەتی، لە هیچ یەکێک لەو شوێنانەدا نین کە بەشار ئەسەد تێیدا دەمێنێتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە لە دیمەشق دەرچووە."
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پاسەوانانە بەردەوام بازنەیەکی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەسەد دروست دەکەن، بۆیە پێدەچێت لەگەڵ بەشار ئەسەد رۆیشتبن.
 
ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی سووریا لە راگەیێندراوێکدا رەتیکردەوە بەشار ئەسەد وڵاتی جێهێشتبێ یان بە سەردان چووبێتە هیچ وڵاتێک.
 
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا هاتبوو "بەشێکی میدیای بیانی، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانەیان لەبارەی جێهێشتنی دیمەشق لەلایەن سەرۆک بەشار ئەسەدەوە بڵاوکردووەتەوە... ئەوانە هەواڵی ناڕاستن."
 
هەر ئەمڕۆ، یەعقووب رەزازادە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە پەرلەمانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، دەنگۆی جێهێشتنی دیمەشق لەلایەن بەشار ئەسەد و ماڵباتەکەی، راست نییە. "دوێنێ عەلی لاریجانی، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق لەگەڵی دا کۆبووەتەوە."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی هەسەدە

راپۆرتێک: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و تورکیادا گێڕا

نوێترین راپۆرتی پشکنەری گشتیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانی تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا ئاڵنگاریی گەورەیان بۆ هەسەدە دروستکرد، بە جۆرێک هەسەدە ناچاربوو زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەو هێرشانە، کە ئەوە کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو کەمپ و زیندانانە هەبوو کە چەکدارانی داعش و کەسوکاریان تێیدا دەمێننەوە