هادی عامری: ئابووری عێراق لەدەستی ئەمریکادایە

31-12-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چەند رۆژێکە زۆرترین قسە و باس لەبارەی بەهای دۆلار و دینار دەکرێت. هادی عامری کە هاوپەیمانییەکەی زۆرترین گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی لە خۆدەگرێت لە بۆنەیەکی تایبەت بە سێیەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا گوتی، "ئەوەی روودەدات دەستی ئەمریکای لەپشتە." 
 
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ئاماژەی بەوەش کرد: "بە راشکاوانە تائێستا عێراق سەربەخۆیی ئابووری نییە. شەڕی ئەمڕۆمان پێویستە شەڕی ئابووری بێت." 
 
وەک عامری دەڵێت: "تائێستا ئەمریکییەکان دەسەڵاتیان بەسەردامان دەشکێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەشێکە لە پیلانی ئەمریکا. لە بابەتی ئابوورییدا دەست بەستراوین و پارەیەکی زۆرمان لە ئەمریکایە." 
 
بەراورد بە رابردوو، ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە.
 
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئەمساڵ بانکی ناوەندیی عێراق 49 ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕ و تەنیا 9 ملیاری بۆ نێوخۆ بووە و 40 ملیارەکەی دیکەی چووەتە دەرەوەی وڵات. 
 
وەک د. جەمال کۆچەر و نەرمین مەعرووف ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی لێوە دەکەن، بۆ رێگردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار، بانکی فیدراڵیی ئەمریکا هەنگاوی گرتووەتەوەبەر. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی 100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیکبووەوە، بەڵام دواتر بەهۆی هەندێک رێکاری بانکی ناوەندیی عێراقەوە نرخەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئێستا لە دەوروبەری 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.