شوێنی گردبوونەوەی پێشمەرگەکانی لیوای 20 بۆ پەیوەندیکردن بە سەربازگەکانەوە دیاریکرا

30-11-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن لیوای 20
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شوێنی گردبوونەوەی ئەو پێشمەرگانەی بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەیوەندیی بە سەربازگەکانەوە لە سێ پارێزگا بکەن، دیاریکرا،  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاسی تایبەتی بۆ گواستنەوەیان دابینکردووە. فەرماندەیەکی لیوای 20ـیش دەڵێت" گواستنەوەکە بۆ ئاسانکارییە و بۆ هەموویانە و بەبێ جیاوازی."
 
رۆژی پێنجشەممە، 30-11-2023،  عەمید هێمن حەسەن ساڵح، فەرماندە لە لیوای 20ـی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەبارەی دەستبەکاربوونی هێزەکانی لیواکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژی شەممە، 2-12-2023، پێشمەرگە و سەربازەکانی لیوای 20ـی هاوبەش پەیوەندیی بە سەربازگەکانی غزلانییە لەشاری مووسڵ، کەرکووش لە پارێزگای دیالە و کەیوان لە کەرکووکەوە دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان بکەن و بەسەر یەکەکاندا دابەشبکرێن."
 
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ گوترا کە لەسەر ئەرکی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەی ئەو پێشمەرگانە لە شار و شارۆچەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەربازگەکانیان لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و کەرکووک تەرخانکراوە.
 
پاسەکان کاژێر شەشی بەیانی بۆ هەریەک لە سەربازگەکانی غزلانییە لە مووسڵ لە نەینەوا، کەرەکووش لە پارێزگای دیالە، کەیوان لە کەرکووک بەڕێدەکەون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، داوا لەو پێشمەرگانە کراوە کە ناوەکانیان هاتووەتەوە، بۆ ئەوەی رۆژی شەممە، 2-12-2023 پەیوەندیی بە سەربازگەکانیانەوە بکەن، کاژێر شەشی بەیانی ئەو رۆژە لەم شوێنانە کۆببنەوە بۆ ئەوەی بە پاسی تایبەت و بێ بەرامبەر بگوێزرێنەوە بۆ سەربازگەکان:
 
1- هەولێر: پێش فامیلی مۆڵ
2- دهۆک: دووڕیانی ئالۆکا
3- کەرکووک: بەرامبەر نووسینگەی د. شاخەوان عەبدوڵا
4- زاخۆ: سەرێ گوندکی 
5- ئاکرێ: پارکی ئاکرێ لای کۆلێژی شارەکە
6- خانەقین: فوولکەی عەزیز پشتیوان بەرامبەر مزگەوتی حەفسە
7- سلێمانی: کاژێر 6ـی بەیانی لە خانەقین ئامادەدەبن لە فوولکەی عەزیز پشتیوان، بەرامبەر مزگەوتی حەفسە
 
رۆژی دووشەممە، 27-11-2023، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە سەرباز و پێشمەرگەکانی لیوای 20ـی هاوبەشی عێراق کرد، لە رۆژی شەممەوە (2-12-2023) پەیوەندیی بە سەنتەرەکانی راهێنان لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوا بکەن بۆ ئەوەی دەستبەکاربن و دواتر دەست بە مەشق و راهێنان و پڕچەک کردن و پاشان بڵاوکردنەوەیان بکرێت.
 
گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رۆژی 2-12-2023 هێزەکانی لیوای 20 دەستبەکاردەبن و شوێنی مەشقەکانیان لە دیالە، موسڵ و کەرکووک دەبن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.