رووداو دیجیتاڵ
شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق دەڵێت، هێرشی سەر کۆمپانیا ئەمریکی و پەیمانگەی کامبریجی بەریتانی بە دوو نارنجۆکى دەنگى بووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدا کرا. باڵەخانەى کۆمپانیای کاتەرپیلەرى ئەمریکی لە ناوچەی جادرییەیە و پەیمانگەی کامبریج لە ناوچەی فەڵەستین کرانە ئامانج.
رووداوى یەکەم کاژێر 1:20 خولەک لەبەردەم کۆمپانیاى کەتەربلەر بووە؛ رووداوى دووەمیش 10 خولەک دواتر لەبەردەم پەیمانگەى کامبریج بووە.
ئەو دوو هێرشە دواى چوار رۆژ لە هێرشکردنە سەر رێستۆرانتەکانى (KFC) و لیزچیللی هات کە دوو براندنى ئەمریکیین.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، "ئەو هەڵسوکەوتانە هەوڵێکى نەزۆکە بۆ زیان گەیاندن بە ناوبانگى عێراق" و دەشڵێت، "دەزگا ئەمنییەکان دەستیان دەگات بە هەر کەسێک بیەوێت زیان بە ئاسایش و ئاسایشى کۆمەڵایەتى بگەیێنێت".
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەشڵێت، لە هێرشەکەدا زیانی گیانی و مادی نەبووە.
لەسەر هێرشەکانى 26ـى ئایار، چەند گومانلێکراوێک دەستگیرکران و وەزارەتى ناوخۆش فەرماندەیەکى لیوای دوورخستەوە و ژمارەیەک لە کارمەندانى هێزە ئەمنییەکانیش بەندکران کە ئەرکى بەرپرسیارێتیى ئەو ناوچانەیان لەئەستۆدا بوو.
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق دەڵێت: "دەزگا ئەمنییەکان دەستیان دەگات بە هەر کەسێک بیەوێت زیان بە ئاسایش و ئاسایشى کۆمەڵایەتى بگەیێنێت، یاسا پێشێل بکات و دەستدرێژى بکاتە سەر موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ