ئەم ساڵ 14,438 کەس لە عێراق بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

دوێنێ کاژێر 03:29
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەم ساڵ 14,438 کەس لە عێراق لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و سزای سێدارە و زیندانی تاهەتایی بۆ 598 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچووە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 28-12-2024، ئاماری ساڵی 2024ـی بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ئەم ساڵ شەش تۆن و 183 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 14 هەزار و 438 کەسیش بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون. 
 
هەر ئەم ساڵ 144 بازرگانی نێودەوڵەتی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە؛ 454 بازرگانی نێوخۆییش سزای زیندانی تا هەتاییان بۆ دەرچووە.
 
لە کەتی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان، 11 بازرگان کوژراون و 33ـی دیکە برینداربوون، سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران و 31ـی دیکە بریندار بوون.
 
لە ساڵی 2023 دا زیاتر لە 19 هەزار تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون، دەست بەسەر چوار تۆن مادەی هۆشبەر و 15 تۆن مادەی کارتێکەرە دەروونییەکان گیرابوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

عیرفان عەبدولعەزیز: دوای کەوتنی ئەسەد دەبێت حکومەتی عێراق ترسی لە خۆی هەبێت

رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، ''بەهارێکی ئازادی لە سووریاوە دەستیپێکردووە و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێتەوە''، گوتیشی، پەیوەندییەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی پرسی کورد لە سووریا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێت.