روودا دیجیتاڵ
42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی لە عێراق دەرهێندراون و سەرەتای ساڵی نوێش کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشمانییەوە دەبەسترێتەوە.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، (28-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا 42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی دەرهێندراون. 93٪ی عێراقییەکان لە کارتی نیشتمانی تۆمارکراون ".
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، 38 فەرمانگەیان لە نێوخۆی عێراق و 7 ناوەندیان لە دەرەوەی وڵات هەیە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان هەیە چەندین ناوەندی دیکە لە دەرەوەی وڵات بکەنەوە.
ماوەیەکە دەرکردنی کارتی نیشتمانی بووەتە رەنگاورەنگ. بەگوتەی عەمید میقداد میری، سێ ملیۆن و 600 هەزار کەرتی نیشتمانی رەنگاوڕەنگ دەرهێندراون.
سەبارەت بە کارتی نیشتمانی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە .
ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی )، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و ساختەكردنی ئەستەمە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ