سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پرسەی قوربانییانی حەمدانیە

28-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
محەممەد شیاع سوودانی لە حەمدانیە
محەممەد شیاع سوودانی لە حەمدانیە
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە
A+ A-
رووداوی دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (28-9-2023) گەیشتە حەمدانیە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئاهەنگی بووکگواستنەوە کە تێیدا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
لەماوەی چەند چرکەیەکدا زیاتر لە 100 ئامادەبووی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە هۆڵی هەیسەمی قەزای حەمدانیە لە درەنگانی شەوی 26ـی ئەیلوول گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە ئەوەندە سەخت بوو، کە هەتاوەکو ئێستا بەشێکی تەرمەکان نەناسراونەتەوە و پێویستە پشکنینی DNAـیان بۆ بکرێت.
 
سوودانی دوو ئامانجی هەیە لەو سەردانەی بۆ پارێزگای نەینەوا و قەزای حەمدانیە، ئەوانیش؛ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانییەکان و بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی رووداوەکە، کە بەهۆیەوە کۆڵان نەماوە لە حەمدانیە، پرسەی تێدا نەبێت.
 
پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە حەمدانیە گوتی "محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە کەنیسەی مار بەهنام و سارە کە پرسەی گشتیی بۆ قوربانییەکان لێ دانراوە و، خەڵک داوا دەکەن چاویان بە سوودانی بکەوێت و قسەی لەگەڵدا بکەن تاوەکو راستەوخۆ داواکارییەکانیانی پێ بگەیەنن.''     
 
قەزای حەمدانیە، سەر بە پارێزگای نەینەوایە، ژمارەی دانیشتووانی 120 هەزار کەسە و زۆربەیان کریستیانن. لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر قەزاکە لە ساڵی 2014، زۆربەی دانیشتووانەکەی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لەو گۆڕستانەی تەرمەکان لێی دەنێژرێن، گوتی "ئێرە ناوی گۆڕستانی قیامەیە، هەر بەڕاستیش دەڵێی قیامەیە. رەوشێکی زۆر ناخۆشە و وردە وردە تەرمەکان دەهێنن. جگە لەوەش تیمی تەندروستیش لێرە ئامادەن، چونکە زوو زوو کەسوکاری قوربانییەکان لەتاو خەم و گەرما لەهۆشخۆیان دەچن.'' 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محمد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: تێڕوانینى عێراقمان گەیاندە ئیدارەى نوێى سووریا

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، تێڕوانینى خۆیان گەیاندووەتە ئیدارەى نوێى سووریا و رێز لە ئیرادەی سووریاییەکان دەگرن. هەروەها رەتیکردەوە دەسەڵاتى پێشووی سووریا داواى دەستوردانى سەربازییان لێکردبن.