دژەتیرۆری عێراق: دادوەری یاسایی داعشمان بە هاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی دەستگیرکرد

28-06-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن داعش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە "دادوەری یاسایی"ی داعش بووە. 
 
رۆژی چوارشەممە 28-6-2023، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە بەپێی دەزگاکە "دادوەری یاسایی"ی داعش بووە. 
 
هەرچەند ئاماژە بەوە نەدراوە ئەو کەسە لە کوێ دەستگیرکراوە، بەڵام دژەتیرۆر باسی لەوەکردووە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەوجی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی بووە.
 
دەزگای دژەتیرۆری عێراق وێنەی ئۆپەراسیۆنی گرتنی ئەو کەسەی بڵاوکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی دژەتیرۆری عێراق و دژەتیرۆری سلێمانی پێکەوە لە ناوچەیەکی پڕ لە سەوزایی دەردەکەون. دواتر ئەو کەسە لە نێو خانوویەکدا دەستگیر دەکەن و کەلەپچەی دەکەن، هەر لە نێو خانووەکەدا دەست بەسەر چەکێک و سێ ئامێری مۆبایل و چەقۆیەکدا دەگرن. 
 
هەر لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا چەند وێنەیەکی ئەو کەسە دانراون، لەو کاتەی لە ریزەکانی داعشدا بووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکدارانی داعشدا دەردەکەوێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەیەکى سیاسی لە سووریا بونیاد بنرێت کە بەرهەمى گەلى سووریا بێت؛ "رێکخراوى داعش لە سووریا گەشەى کردووە و چەکى نوێی دەست کەوتووە."