لەسەر سکاڵاى فوئاد حوسێن، کارکردن بە هەموارى یاسای پاسپۆرت راگیرا

22-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق کارکردن بە هەموارى یاسای پاسپۆرت رادەگرێت، دواى ئەوەى فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە سکاڵایەکى  لە دژى هەموارەکە پێشکێش کرد.
 
میدیاى فەرمیى عێراق بڵاویکردەوە، بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگەى باڵاى فیدراڵى، کارکردن بە یەکەم هەموارى یاساى پاسپۆرتى ژمارە 32ى ساڵى 2015 راگیراوە، بەهۆى دەرکردنى فەرمانسالارى بۆ راگرتنى، تاوەکو سکاڵاکەى یەکلا دەبێتەوە.
 
سکاڵاکە لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوە لە دژى یاساکە تۆمار کراوە، گوایە لە دژى ماددەکانى 58 و 67 و 80ى دەستوورە و داوایکردووە وەکو داڕشتەى پێشووى لێ بکرێتەوە.
 
ئەو ماددانەى دەستوور تایبەتن بە دانیشتنى لەناکاو، پاراستنى دەستوور و دەسەڵاتى ناردنى پڕۆژەیاسا بۆ پەرلەمان.
 
13ى کانوونى دووەمى 2025 پەرلەمانى عێراق هەموارى یاسای پاسپۆرتى پەسند کرد.
 
دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو هەموارە پێشنیازەیاسا بوو کە لەلایەن لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پێشکێش کرابوو."
 
لەو هەموارەدا پێدانى پاسپۆرتى دیپلۆماسی زیاد کراوە بە ئەندامانى پەرلەمانى عێراق، سەرۆکى حکومەت، پەرلەمان و هەرێمى کوردستان و چەند پلە باڵایەکى دیکەى حکومەتى فیدراڵى. رێگە بەو کەسانە دەدات کاتێک خانەنشین دەبن لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکانیان ئەو پاسپۆرتەیان پێ بمێنێت.
 
دارا سێکانیانى رایگەیاند، "فەرمانسالاریەکە بۆ ئەوەیە کارکردن بەو هەموارە رابگیرێت، تاوەکو ئەو کاتەى دادگەى باڵاى فیدراڵى سکاڵاکە یەکلا دەکاتەوە."
 
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق 6ى ئایارى دیاریکردووە بۆ بڕیاردان لەبارەى ئەو سکاڵایە.
 
لە سکاڵاکەى وەزیرى دەرەوە، داوا کراوە رێوشوێنى نوێ بۆ هەموارکردنى یاساکە بگیرێتەبەر، کە حکومەت و وەزارەتەکانى دەرەوە و ناوخۆ تێیدا بەشدار بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆنگاوی حەوێزە لە میسان. وێنە: وێنە: Asaad NIAZI / AFP

'یەخەی زۆنگاوەکانمان بەردەن'؛ عێراقییەکان دەترسن دەرهێنانی نەوت هۆرە ئەفسووناوییەکان وێران بکات

حکومەت دەڵێت، وەزارەتەکانی نەوت و ژینگە لە نزیکەوە هاوکاری یەکدی دەکەن بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر زۆنگاوەکان دوور بخەنەوە و ئەگەر هەر چالاکییەک هەبێت، لە نزیک زۆنگاوەکانەوە بێت، نەک لە نێویاندا.