دوای راپۆرتێکی رووداو، نەخۆشێک لە مەیسان رەوانەی دەرەوە دەکرێت

22-04-2025
نەهرۆ محەممەد
وێنەی گەنجە نەخۆشەکەی مەیسان
وێنەی گەنجە نەخۆشەکەی مەیسان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی رووداو، گەنجێک لە پارێزگای مەیسان کە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە، رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت و دەرمانی پێویستی بۆ دابین دەکرێت. 
 
رەسول موحسین، خەڵکی پارێزگای مەیسانە، 15 ساڵە بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنی پێستەوە دەناڵێنێت و ناتوانێت هیچ کارێک بە دەستەکانی بکات.
 
دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی رووداو، رۆژی 19ی شوباتی رابردوو راپۆرتێکی بڵاوکرایەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ناونیشانەکەی پەیوەندی بە رووداوەوە کرد.
 
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رۆژی 20ی مانگی رابردوو نووسراوێکی واژۆکردووە و ئاراستەی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە، بۆ ئەوەی لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەربگرێت و دەرمان و مووچەیەکی تایبەتی بۆ دابین بکرێت، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، گەنجەکە بۆ وڵاتی هیندستان دەنێردرێت .
 
محەممەد کینانی، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای مەیسان، رۆژی سێشەممە، 22ی نیسانی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رەوانەکردن و تێچووی چارەسەری ئەو نەخۆشییە لە دەرەوە وەڵات لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستی نییە، بۆیە وەزیر نووسراوی بۆ ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، تاوەکو هەڵاوێردنی بۆ بکرێت لە رێنماییەکان لە رووی چارەسەر و دابینکردنی دەرمانەوە.
 
گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای میسان دەڵێت، دەرمانەکانی تێچووکەی زۆرە، ئەوەش پێویستی بە رەزامەندی ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانە. تاوەکو ئێستا چاوەڕێی وەڵامن.  
 
ناوی نەخۆشییەکە درەختی پیاوە، بالوکە لەسەر دەست و هەندێک جار قاچی سەوز دەبن، دوای ئەوەی تەواو گەشە دەکەن، وەک پەلک و توێکڵی داری لێدێت.
 
رەسول موحسین بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت، "ناتوانم خۆم بگۆڕم، بشۆم و بخۆم. لەبەر زۆریی ئێش و ئازارەوە بەدرێژایی رۆژ توڕە دەبم. نرخی چارەسەرییەکانم زۆر گرانە. مووچە،  ماڵ و بەخێوکەرم نییە و تەنیا خێرخوازانم هەیە؛ حکومەت هیچی بۆم نەکردووە".
 
لە هەموو جیهان تاوەکو ئێستا نزیکەی 500 کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، بێ ئەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی هەبێت، تەنیا لە رێگەی نەشتەرگەری و دەرمانەوە دەتوانرێت نیشانەکانی کەم بکرێنەوە، وەک بڕینی بالوکە و پێستی زیادە، ئەویش نەخۆشییەکە بنبڕ ناکات و دووبارە سەرهەڵدەداتەوە.
 
هاشم موحسین، برای رەسولە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو وەکو من و تۆ نییە بتوانێت دەستدرێژ بکات بۆ خواردنەکەی، دەیەوێت هەست بە چێژی خواردنەکەی بکات. بۆ ئاودەستیش ئێمە دەیگەیێنین و پاکی دەکەینەوە خۆی ناتوانێت".
 
دوای بێئومێدبوون لە چارەسەری نەخۆشییەکە لە عێراق، خێزانەکەی دەیانەوێت بچنە دەرەوەی وڵات.
  
ئەوکات، عەلا محمەداوی، خۆبەخشە و هاوکاری بۆ نەخۆشەکە کۆدەکاتەوە. بە رووداوی راگەیاند، "لە سۆشیال میدیا هەڵمەتێکمان دەستپێکرد لە ماوەی یەک رۆژدا 54 ملیۆنیمان بۆ کۆکردەوە بۆ چارەسەکردنی رەسول لە دەرەوەی عێراق، لە راستیدا حکومەت بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە بەرامبەر بەم هاووڵاتییە، تەنیا هاوکارییەکی خودی سەرۆکسەرۆکوەزیران هەبوو کە 10 ملیۆن بوو بۆ رەسول".
 
رەسول موحسین تەمەنی 28 ساڵە، خێزانی پێکنەهێناوە و وازی لە خوێندن هێناوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موەلیدەیەک و بەرمیلێک گاز

بەغدا بۆ سێ مانگی هاوین بێ بەرامبەر گاز دەداتە موەلیدە ئەهلییەکان

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا، بۆ سێ مانگى هاوین بێ بەرامبەر گاز بدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان بۆئەوەى 20 کاژیر کارەبا بدەنە هاووڵاتییان و وەزارەتى دارایی سەرپشککرد قەرز بکات بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى کەرتى کارەبا. هەروەها پڕۆژەیاسایەکى پەسەند کرد تایبەتە بە هاندان و پاراستنى وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و تورکیا.