رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە دراونەتە رووداو تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و 200 هەزار زیارەتکاری بیانی بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن هاتوونەتە عێراق.
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق 23ى ئاب بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "تاوەکو 22ى ئاب سێ ملیۆن و 280 هەزار زیارەتکارى بیانى بۆ چلەى ئیمام حوسێن لە دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکانى عێراقەوە هاتوون."
25ى ئاب یادى چلەى ئیمام حوسێن، سێیەم ئیمامى شیعەکانە و زیارەتکاران لە ناوەوە و دەرەوەى عێراق سەردانى شارى کەربەلا دەکەن کە مەزارگەى ئەو ئیمامەى لێیە.
گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق رایگەیاند، لەو 18 رۆژەدا یەک ملیۆن و 878 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە و عێراقیان بەجێهێشووە.
ئەمڕۆ هەینی، 23-08-2024، ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەکاتی سەردانی بۆ دەروازەی سنووریی خوسرەوی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکاری چلەی ئیمام حوسێن، لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەوە چوونەتە شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان ساڵى 2023 زیاتر لە 22 ملیۆن زیارەتکارى بۆ چلەى ئیمام حوسێن، سەردانى شارى کەربەلایان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ