43 پەرلەمانتاری عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دوورخستنەوەى نەقیبی سەندیکاى پارێزەران دەکەن

23-05-2022
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

43 پەرلەمانتارى عێراق نامەیەک ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان دەکەن بۆئەوەى بڕیارێک دەربکات لەبارەى گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى لەبارەى دوورخستنەوەى نەقیبی پێشووى پارێزەرانى عێراق. ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، بڕیارەکە پێچەوانەى بڕیارەکانى لیژنەى دادوەرى سەرپەرشتیارى هەڵبژاردنى ئەو سەندیکایەیە.
 
نووسراوەکە 19ى ئایارى 2022 ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانی عێراق کراوە، تێیدا پەرلەمانتارەکان دوورخستنەوەى محەممەد ساڵح مهەنا لە پۆستى نەقیبی سەندیکاى پارێزەران، لەڕێگەى ھەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنى سەندیکاکە بە "نایاسایی" دەزانن.
 
رۆژی 25ی ئاداری 2022، سەندیکاى پارێزەرانى عێراق کۆنگرەى خۆی کرد، تێیدا محەمەد ساڵح مهەنا بە زۆرینەى دەنگ وەکو نەقیبی سەندیکاکە هەڵبژێردرا، لە 15ى ئایارى 2022 دادگەى پێداچوونەوەى فیدراڵى ئەنجامى ئەو هەڵبژاردنەى هەڵوەشاندەوە و ئەحلام لامى وەکو نەقیبی سەندیکاکە ناساند.
 
پاساوى دادگە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پرۆسەى هەڵبژاردنى نەقیبی پێشووى سەندیکاى پارێزەران ئەوە بووە کە یاساى لێپرسینەوە و دادوەرى دەیگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە